نوچە-العربیە
لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنگی بە جیهان هەڵچنیوە، لە گۆشەیەکی دیکەی ئەم جیهانە و لە وڵاتی ئێسیۆپی ڤایرۆسێکی کوشندەی دیکە سەریهەڵداوە و گیانی هەزارانی کەسی ئەستاندووە.
تووشبوان بەم ڤایرۆسە، کە تاکوو ئێستا هیچ زانیاریەک لە بارەیەوە بڵاو نەبۆتەوە، تووشی خوێن بەربوونی لووت و دەم و چاو دەبن و دوایە دەمرن.
دوای ئەوەی، کە تووشبووان تووشی خوێن بەربوونی لووت و دەم وچاو دەبن، تووشی بێ خەوی دەبن و ئیشتیای خواردنیان نامێنێت.
نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە، لەنێو دانیشتوانی گوندێکی دوورە دەستی ئێسیۆپی سەریهەڵداوە، کە پڕۆژەیەکی گازی لێیە و لە لایەن کۆمپانیایەکی چینیەوە بەڕێوەدەجێت.
تاکوو ئێستا دوو هەزار کەس بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە.