ئەردۆغان پێشنیاری ئاگربەست دەدات

0

نوچە-روسیا الیوم

سەرۆککۆماری تورکیا، لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی روسیا، جەخت لە سەر پێکهێنانی دۆخی ئاگربەست لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا دەکاتەوە.

ڕەجەب تەیەب ئەردۆغان، کە سەردانی مۆسکۆی کردووە، لە دیدار لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، داوا دەکات، کە ئاگربەست بە زووترین کات لە بەرەکانی شەڕ لە پارێزگای ئیدلیب پێکبێت.

ئەردۆغان هەروەها پێی وایە، کە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و مۆسکۆ، لە بورای بەرگرییەوە لەوپەڕی خۆیدایە و دەبێ پەرە بەم  پەیوەندیانە بدرێت.

بە گوتەی سەرۆککۆماری تورکیا، جیهان بە وردی چاودێری دۆخی ئیدلیب دەکات و چاوەڕێی کەمکردنەوەی ئاڵۆزیەکانی ئەم پارێزگایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com