شوێنگرەوەکانی عەلاوی هەمان چارەنووسی دەبێ

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕاسپاردنی هەر کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەت بەبێ ڕەزامەندی کورد و سوننە، بەهەمان چارەنوسی عەللاوی دەڕوات.  

دوای ڕاسپاردنی محەمەد تۆفیق عەللاوی، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەو ماەوەی لەبەردەستی بوو بۆ بەدەستهێنانی متمانەی لایەنەکان نەیتوانی سەرکەوتوو بێت، چونکە بۆ چوونی دوو پێکهاتەی سەرەکی عێراقی، کورد، سوونە و بەشێکی لایەنە شیعەکانی بەلاوە نابوو.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ڕاسپرادنی کەسێکی نوێ بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند: گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ ڕاسپاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، بەردەوامە و تا ئێستا ناوی چەند کەسێک دەهێندرێت، ئەوانەی زۆر ناویان دەهێندرێت، کە کاندیدبن دوو کەسن، یەکەمیان مستەفا کازمییە (سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقە)، دوومیشیان ئەسعەد ئەلعیدانییە”.     

شێروان دووبەردانی، گوتیشی “یەکێک لەو ڕێگایانەی، کە ئاسانکاری دەکات لە بەردەم پڕۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ڕێککەوتنێکی سیاسییە لە نێوان شیعەکان خۆیان، دواتر لەگەڵ کورد و سوونە، ئەگەر ئەم ڕێککەوتنە هەبوو، ئەوکاتە حکومەت زوو پێکدەهێندرێت”. 

ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، دەڵێت “ئەگەر هەر کەسێک ڕابسپێردرێت و ڕەزامەندی کورد و سوننە و شیعەی پێکەوە لەسەر نەبێت، هەمان سیناریۆی محەمەد تۆفیق عەللاوی لەپەرلەمانی عێراق دووبارە دەبێتەوە و شکست دەهێنێت”.     

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com