ئێران بڕیارێکی نوێ دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

بە بڕیاری بەرپرسانی باڵای ئێران، سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگاکان تا کۆتایی ساڵی خوێندن دادەخرێن.

وەزیری تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی مارس ڕایگەیاند: سەرجەم خوێندنگا و قوتابخانە و زانکۆکانی ئێران تا کۆتایی ساڵی خوێندن دادەخرێن.

بە گوتەی سەعید نمەکی، ئەم ىڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایان و شاندی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دراوە.

نمەکی هەروەها داوای لە خەڵکی ئێران کردووە، لە هەر جۆرە گەشت و سەردانێک خۆ بە دوور بگرن.

وەزیری تەندروستی ئێران ڕاشیگەیاند، ئەگەر کەسێک گومانی تووشبوون بە کۆرۆنای هەبێت و بیشارێتەوە، وەک سەرپێچی هەژمار دەکرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

هەروەها کاتی تاقیکارییەکانی ماستەر و دکتۆرا بۆ ماوەیەکی نادیار دوادەخرێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com