پەرلەمانتارێكی كورد: عێراق لە فراغێكی دەستوریە دایە

0

شلێر سەعید: هەولێر

پەرلەمانتارێکی كورد لە بەغدا رایدەگەیەنێت، ناڵێن هەمو كوتلەكانی عەرەب دژی مافە دەستوریەكانی كوردن ، بەڵام تێشیان داهەیە بەنەفەسێك كاردەكات، كە كیانی هەرێمی كوردستان   بسرَێتەوە نەك مافەدەستوریەكان وەربگرن، پێیان خۆشە، دەستور هەموار بكرێتەوە تەنها لەبەر ئەوەی مافە دەستوریەكانی كورد بسرنەوە.

لە ئۆكتۆبەری ٢٠١٩ لەگەڵ دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی جەماوەری ناوەڕاست و باشور بەهۆی فشارەی خۆپیشاندەران، سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەستی لەكاركێشایەوە، و تا ئێستا وەك كاربەڕێكەر كاری وڵات بەڕێوە دەبات، ئەوەش كاریگەری دروست كردوە لە بەڕێوەبردنی وڵات، وتا ئێستا بەهۆی ناكۆكی نێوان كوتلەكانی شیعە كە پۆستی سەرۆك وەزیران لە پشكی ئەوانە، نەیانتوانیوە كەسیك دەستنیشان بكەن بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، كە لە هەمان كاتدا جێی ڕەزامەندی شەقام بێت.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، بەهار مەحمود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی گۆڕان، سەبارەت دۆخی عێراق ڕاگەیاند: كاریگەری نەبوونی حكومەت لە عێراق بەدڵنییایەوە نەبوونی حكومەت یان حكومەتی كار بەڕێكەر حاڵەتێكی نائاساییە و هەموو حاڵەتێكی نائاسایی كاردەكاتە سەر بەڕێوبردنی وڵات، بۆیە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت لە عێراق  فەراغێكی دەستوریە و ئێستا لە فەراغێكی نەبوونی حكومەتێكی دائیمی داین و لەبەرامبەر جەماوەرێكین لەسەر شەقامن خۆپیشاندان دەكەن و داواكاریان هەیە، بۆیە هەر چەند پەلە بكرێت و حكومەت پێكبهێنرێت، هێشتا كەمە و دەبێ ئەو حكومەتە حكومەتێكی ئینتقالی بێت.

سەبارەت بە مافە دەستورییەكانی كورد لە بەغدا، بەهار مەحمود گوتی ”ناڵێن هەموو كوتلەكانی عەرەب دژی مافە دەستورییەكانی كوردن، تێیاندا هەیە، كە زۆر پشتگیری مافە دەستوریەكانی كورد دەكات و تێشیان دا هەیە بە نەفەسێك كاردەكات، كە كیانی هەرێمی كوردستان بسڕێتەوە، نەك مافە دەستورییەكان وەربگرن، پێیان خۆشە دەستور هەموار بكرێتەوە تەنها لەبەر ئەوەی مافە دەستوریەكانی كورد بسڕنەوە.

بەهار مەحمود ئاماژەی بەوەشكرد، كە ڕێگرییەكانی دروستبوونی حكومەت، حكومەتی عێراق  لەدوای ساڵی ٢٠٠٣-وە هەمیشە ئاستەنگی لەبەردەم داهەبووە بۆ دروستبونی حكومەت، هۆكارەگەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێكهاتەی وڵاتی عێراق پێكهاتەیەكی فرە جۆرە لە رووی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبیەوە، یەكێكی دی لە هۆكارەكان هەندێ‌ بەرژوەندچی لەناو دەسەڵاتدا هەیە لەناو حیزبەكان و حكومەت و پەرلەمانیش بە جۆرێكە، كە چاویان تێر نابێ و ئامادە نین دەستا و دەستی دەسەڵات بكەن، شوێنەكە جێ بهێڵن بۆ خەڵكانی دیكە، ئەمەش بابەتێكی دیكەیە لە ئاستەنگەكانی بەردەم پێكهێنانی حكومەت.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئاشكراشی كرد، كە كابینەكەی عەلاوی تەنها ئێمە وەك كورد ناڕەزاییمان نەبووو سوننەش بەهەمان شێوە ناڕەزایەتیان هەبوو؛ ئەوەی نەی هێشت حكومەتەكە دروستبێت لەناو كوتلە شیعەكان خۆیان بوون  دەنگی ناڕەزایی هەبوو، چونكە شیعە ١٨٧ پەرلەمانتاری هەیە لەكۆی ئەو ١٨٧ پەرلەمانتارە، تەنها ٩٠-یان هاتبوونە هۆڵی كۆبونەوەكانی پەرلەمان، بەهۆی جیاوازی بۆچوونی ناوخۆیان. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com