نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا موچەی چەند مانگی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبەخشێت.
دۆناڵد ترەمپی سرەۆکی ئەمریکا، موچەی سێ مانگی کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزاریە مرۆییەکان دەکات، تاکوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان بکرێت.
گوتەبێژی کۆشکی سپی، لە تویتێکدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە.
تاکوو ئێستا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٩ هاوڵاتی ئەمریکی مردوون و بە دەیان حاڵەتی تووشبوونیش تۆمار کراون.