نوچە-یۆرۆ نیوز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا هۆشداری دەداتە تورکیا و دەڵێت، بەرامبەر بە سیاسەتێک، کە ئەنقەرە لە بارەی کۆچبەرانەوە گرتوویەتیەبەر، خۆی بە دەستەوە نادات.
ژان ئیڤ لۆدریان، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی فەرەنسا دەشڵێت، یەکێتی ئەوروپا بەرامبەر بە گوشارەکانی تورکیا خۆی بە دەستەوە نادات.
ئەنقەرە هەفتەی ڕابردوو، بڕیاری کردنەوەی سنوورەکانی خۆی بەرەو ئەوروپا دا و بەم هۆیەوە بە دەیان هەزار پەنابەر لە خاکی ئەم وڵاتە بەرەو یۆنان پەڕینەوە.
بەگوێرەی راگەیاندنەکانی تورکیا، وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە ١٣٥ هەزار کەس لە سنووری تورکیا پەڕیونەتەوە.