پشتیوان كاكل: پەشیمان نیم لەوەی بانگەوازی راپەرینم كرد

0

شلێر سەعید: هەولێر 

یەكێك لەو كەسانەی، كە یەكەم كەسە بانگەوازی ڕاپەڕینی كردووە رایدەگەیەنێت، ڕاپەرین ئامانجەکانی نەهێنایە دی، ئەوەی ئێمە دەمان ویست نەبوو بەڵام پەشیمان نیم لەوەی یەكەم كەس بووم بانگەوازی ڕاپەرینم كرد.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، حسین مەحمود قایمقامی قەزای رانیە، سەبارەت بە ئامادەكاری بە یادی ڕاپەرینە مەزكەوە ڕاگەیاند: بەهۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە بە بڕیاری حكومەت هەموو بۆنەكان وەستان بۆیە ئەمڕۆ لە یادی ڕاپەرینەمەزنە مەزنەكەی دەڤەری ڕاپەرین ٥-٣-١٩٩١ تەنها تاجە گوڵینە لە سەر گۆڕی شەهیدانی سەربەرز دادەنێن لەلایەن كەسوكاریان و هیچ قەرەباڵغیەك نەكرێت. 

هاوكات لە لێدوانێكی تایبەتدا دەرباەری یەكەم تەقەی ڕاپەرین پشتیوان كاكل، بە نوچەی ڕاگەیاند: سەرەتا سەبارەت بە ڕاپەڕینی ٥-ی ئازار، ئەمڕۆ ٥-ی ٣ ڕاپەڕین دەستی پێكرد خۆی دەبوو ٧-ی ٣ بێت، بەڵام عەلی نەبی، ڕوحی شاد بێت، كە زانی ڕژێمی بەعس هێزی زۆری كۆكردۆتەوە و بە پیلانەكەی زانیوە، بۆیە عەلی نەبی ڕاپەڕینی پێش خست بۆ ٥-ی ٣ و دەستی كرد بە كۆكردنەوەی چەك و دابەشی دەكرد بە سەر خەڵك و یەكەم تەقە عەلی نەبی كردی لە نزیك مزگەوتی ڕانیە، كاتێك ٣ ئەمن بەرەو رووی دەهاتن ئەو كوشتنی لەوەوە ڕاپەرینەكە دەستی پێكرد و جەماوەر لەگەڵی تێكرا هەستان تا چوارقورنەوەی كانی ماران هەموو ئازاد كران.

عەلی نەبی پێشمەرگە بو زۆربەی كەسوكاری گیرابوون و دوای وەك كاری رێکخستن هاتۆتەوە ناو شار و خەڵكی ئاگادار دەكردەوە، كە كارێكی وادەكەن، بە تەنسیقی پێشمەرگە و دواجار لە ساڵی ١٩٩٤ لە شەڕی براكوژی شەهید بوو. 

سەبارەت بە ڕاپەرینی كۆیە، ٩-ی ئازار، ڕاپەرینی كۆیە پشتیوان كاكل گوتی، من یەكەم كەس بوم بانگەوازی ڕاپەرینم كرد، بە شاهێدی مەمەند ئاغا و تاریق عەباس، حەمە هەڵدێر و ڕەمەزان عەلی، چوم دەرگای مزگەوتم شكاند و بە بڵیندگۆی مزگەوتەکە بانگەوازم كرد، كە خەڵک ڕاپەڕن و داوام لە جاشەكان كرد لولەی تفەنگیان ڕوو لە دوژمن بكەن، نەك ڕوو لە هاوڵاتی بكەن، كە هەر كەسوكاری ئێوەن و یەكەم ئافرەت، كە هات بەدەم بانگەوازەكەم، بەناوی كەحلە خان بوو، ئێستا لە سوید نیشتەجێیە.

پشتیوان كاكل دەڵێت، بەداخەوە ڕاپەڕین ئامانجەکەی نەهێنایەدی، ئەوەی ئێمە دەمانویست نەبوو، پەشیمان نیم لەوەی یەكەم كەس بووم بانگەوازی ڕاپەرینم كرد، بەڵئم پەشیمانم لەوەی، كە ئامانجەکانی ڕاپەڕین نەهاتۆتە دی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com