سەدان ملیۆن قوتابی لە خوێندن بێبەشن

0

نوچە-هەواڵنێری فەرەنسا

لە کاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو ڕووی زیاتر لە ٨٠ وڵاتی جیهان بۆتەوە، نزیک بە ٣٠٠ ملیۆن قوتابی لە چوون بۆ قوتابخانەکان بێبەش کراون.

ئەم رێژەیە لە قتابیانی بێبەش لە خوێندن لە کاتێکدایە، کە زیاتر لە ٩٥ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان و زیاتر لە سێ هەزار و ٢٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

یۆنسکۆ لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت، ١٣ وڵاتی جیهان بڕیاری داخستنی قوتابخانەکانیان داوە و زیاتر لە ٢٩٠ هەزار قوتابی لە خوێندن بێبەش کراون.

چین، ئیتالیا، ئێران، کۆریای باشوور، ژاپۆن و فەرەنسا، بەشێک لەو وڵاتانەن، کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری داخستنی قوتابخانەکانیان داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com