هێزێکی ئەمریکا تۆمەتبارێک لە هەوڵێر دەستگیر دەکات

0

نوچە: رووداو

لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئەمریکییەوە لە هەولێر، وەرگێڕێکی سوپای ئەمریکا، بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حیزبوڵڵا دەستگیرکرا، لە بنکەی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە هەولێر کاریکردووە.

وەزارەتی دادی ئەمریکا هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، یەکێک لە وەرگێڕەکانی هێزەکانی ئەمریکا بەتۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ حیزبوڵڵای لوبنانی دەستگیرکراوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

وەرگێڕەکە ئافرەت بووە و ناوی مریەم تۆمسن بووە، تەمەنی ٦١ ساڵانە، بە رەچەڵەک لوبنانییە و خاوەنی وڵاتینامەی ئەمریکی بووە. لە ٢٧ـی مانگی شوبات لەلایەن ئێف بی ئای ئەمریکییەوە دەستگیرکراوە.

دۆزینەوەی بەڵگەکان لەسەر تۆمسن دوای بۆردوومانکردنی کەتایبی حیزبوڵڵا دێت لە عێراق لە ٣٠-١٢-٢٠٢٠، کە هەمان رۆژ خۆپێشاندەران هێرشیانکردە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا. 

لە مانگی شوبات دوای ئەوەی ئەفسەرەکانی ئێف بی ئای شوێنی مانەوەی دەپشکنن، دەستنووسێک لەژێر دۆشەکەکەیدا دەدۆزنەوە کە بە زمانی عەرەبی نووسراوە. ئەو دەستنووسە ناوی ئەفسەرانی هەواڵگری ئەمریکای تێدابووە و نووسراوە، ئەم سەرچاوانە زانیاری بۆ ئەمریکا کۆدەکەنەوە. 

هەر لە دەستنووسەکەدا پێشنیازکراوە چاودێری مۆبایلەکانیان بکرێت و ئەوانەی بە ئامانجی ئەگرن ئاگاداربکرێنەوە.

داواکاری گشتیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاندووە، ئەگەر تۆمەتەکانی بەسەردا ساخببنەوە، ئەمە خیانەتێکە لە دەوڵەت و هەروەها هاوکارەکانیشی بۆیە لەسەر ئەم تاوانەی رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.

تۆمەتبارەکە هەوڵیداوە زانیاری هەواڵگریی ورد بە حیبزوڵڵای لوبنانی بدات، بەتایبەتیش بەر لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق.

لەدوای ئاشکرابوونی، وەرگێڕەکە دەستگیرکراوە، دەستیش بەسەر هەموو کەلوپەلەکانیدا گیراوە و پشکنینی وردیش بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ئەنجامدراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com