هەلێر: 100 هەزار نەمام دەچێندرێت

0

نوچە

بەرپرسانی حکومی و ئیداری لە هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی نەمام چاندنیان دەستپێکرد، بڕیارە ١٠٠ هەزار نەمام بچێندرێن.

هەڵمەتی نەمام چاندنەکە لەلایەن د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، قایمقامی ناوەندی و سەرۆکی شارەوانی هەولێر دەستی پێکرد. لەم هەڵمەتەش ١٠٠ هەزار نەمام دەچێندرێت.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەڵمەتەکە لەسەر راسپاردە و بەپشتیوانی راستەوخۆی سەرۆکی حکومەت دەستی پێکرد، لە قۆناخی یەکەمی لە گوندی زانکۆی سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەچوو، بڕیاریشە بەمەبەستی زیادکردنی رێژەی سەوزایی، هەڵمەتەکە سەرجەم قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بگرێتەوە.

بڕیاریشە لە هەموو قەزا و شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئەو ١٠٠ هەزار نەمامە بچێنین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com