چەند رێگایەکی نێوان شارەکانی هەرێم دادەخرێت

0

نوچە

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێگای نێوان وەرتێ – ڕانیە و گۆچار – پشدەر، بەمەبەستی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامییەتی ڕواندز و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی لە کاتژمێر ٨ی شەوی رابردووەوە (٤-٣-٢٠٢٠) تاوەکو کاتێکی نادیار هەردوو رێگای وەرتێ – ڕانیە و گۆچار – پشدەر بەڕووی شۆفێران و هاووڵاتیان دادەخرێن.

لە ڕاگەیەندراوەکاندا ئاماژە بە ئەوە دراوە، کە هاوڵاتیان پێویستە لەبری ئەو دوو ڕێگایە ڕێگای بالیسان بەکاربهێنن.

داواش له‌ هاوڵاتیان و دانیشتووانی سنووره‌كه‌ کراوە، کە هاوکار بن ئه‌م ڕێكکارانه‌ له‌پێناو سه‌لامه‌تی گشتی و پێشپێگرتنی ته‌شه‌نه‌ی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com