تورکیا: کۆچبەرەکان پەڕینەوە

0

نوچە

وه‌زیری ناوخۆی توركیا دەڵێت، زیاتر لە ١٣٥ هه‌زار كۆچبه‌ر خاکی تورکیایان جێهێشتووە و په‌ڕیوونه‌ته‌وه‌ بۆ خاکی ئەوروپا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە لە ٢٨-ی مانگی رابردوو، ٣٣ سەربازی تورکیا لە هێرشێکی سوپای سوریا کوژران، تورکیا جگە لەوەی وەڵامی هێرشەکانی سوریای دایەوە، دەروازە سنوورییەکانیشی بەڕووی کۆچبەراندا کردەوە بۆئەوەی بپەڕنەوە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند: ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی پەڕیوونەتەوە سنوورەکانی یۆنان گەیشتووەتە ١٣٥ هەزار و ٨٤٤ کۆچبەر.

بەرەبەیانی رۆژی ٢٧ی شوبات، حکومەتی تورکیا لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رایگەیاند ”ئیدی چاودێریی سنوورەکانی ناکات و کۆچبەران دەتوانن لە تورکیا بمێننەوە یان سنوورەکان ببەزێنن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com