شلێر سەعید: هەولێر
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان جگە لە بەقاچاخ بردنی نەوت، حکومەتی هەرێم لە داهات و خەرجی و فرۆشتنی نەوت لەگەڵ پەرلەمان و دامەزراوەکانی تر شەفاف نییە.
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٤-٣-٢٠٢٠) پەرلەمانى کوردستان، دەربارەى پڕۆژە یاساى پێشنیازکراوى بەرنگاربونەوەى بە قاچاخ بردنى نەوت و لێ دەرهێنراوەکان لە کوردستان بەڕێوەچوو و پێشنیارەیاسای بهرهنگاربوونهوهى به قاچاخ بردنی نهوت و لێدهرهێنراوهکان له ههرێمی کوردستان-عێراق، لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.
لە لێدوانێکى تایبەت بە نوچە، د. شێرکۆ جەودەت، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانى کوردستان لەم بارەوە ڕایگەیاند: ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیکات بەدەرە لە یاسا کارپێکراوەکان، کە یاسای سندوقی کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازیەکانە، کە بەپێی پێویست جێبەجێ نەکراون و دەرئەنجام ئەم جۆرە فرۆشتنەی نەوت بەبێ ئاگاداری پەرلەمان، بێ گومان سەرپێچی یاسای تەواوە.
شێرکۆ جەودەت دەشڵێت “بەپێى یاساى نەوت و گازى هەرێمى کوردستان، ساڵى ٢٠٠٧ دەبێ پەرلەمان ئاگادار بێت لە پرۆسەى کڕین و فرۆشتنى مامەڵەى نەوتى و دەبێت کوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەکان، لە یاساى ژمارە ٢-ى ساڵى ١٠-٥-٢٠١٥، هاتووە دەبێ پەرلەمان ئاگادارى وردەکارى وردبینى کردنى نەوت و گاز بێت، بەڵام پەرلەمان نە ئاگادارى وەردەکارییەکەیەتى نە وردبینیشی؛ ئەم دوو یاسایە لەلایەن حکومەتەوە پێشێل کراوە، بە هیچ شێوەیەک پەرلەمان ئاگادارى فرۆشتنى نەوت و گاز نین و ڕێگریشمان لێدەکرێت.
شێرکۆ جەودەت ئەوەشتى خستەڕوو، کە ئەو جۆرە مامەڵەى فرۆشتن و هەناردەکردن و هاوردە کردن، لەلایەن حکومەتەوە لە کەرتى نەوتدا، پێشێلکاری یاساییە، بەپێى یاساى بە قاچاخ بردنى نەوت و گازى هەرێم، بە ماددەى (٢) بڕگەى (١)، کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان پەسەند کرا، چونکە ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەیکات نایاساییە، بێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان کارەکان دەکات.
سەبارەت بە بەدەنگەوە هاتنى حکومەت بۆ ئەم بابەتە، ئەو پەرلەمانتارە گوتى ”پێشێلکاریەکە لەلایەن حکومەتەوەیە، دەبێ ئەوان وەڵامیان هەبێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نییە لەم بارەیەوە”.