نوچە-ئاڕتی
سەرۆککۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ئاشكرای دەکات، داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کردووە، کە لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار، لە ڕووی سەربازییەوە یارمەتی وڵاتەکەی بکات.
ئەردٶغان وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵٶزییەکانی نێوان تورکیا و ڕوسیا، جەختیش دەکاتەوە، کە ئەوروپا دەبێ پشتیوانی لە نەخشەڕێگای تورکیا بۆ قەیرانی سوریا بکات.
ئەردۆغان، لە بارەی دۆخی پەنابەران و کردنەوەی سنوورەکانی تورکیا بەرەو ئەوروپا گوتی، تا ئەو کاتەی دەستوری نوێ بۆ سوریا پەسەند نەکرێت و هەڵبژاردنی ئازاد ئەنجام نەدرێت، سنوورەکانی تورکیا بەرەو ئەوروپا کراوە دەمێنێتەوە.