نوچە-ڕۆیتەرز
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی کەم بوونی کەرستەی تەندروستی و دەرمانی لە ئاستی جیهانی هۆشداری دەدات.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە بەیانی فەرمی خۆیدا لە بارەی کەمبوونی کەرەستە و کەلوپەلی درەمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی وڵاتانی جیهان لەگەڵ ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا هۆشداری دەدات.
ئەم رێکخراوە جیهانییە، داوا لە کۆمپانیا گەورەکانی جیهان دەکات، ڕێژەی بەرهەمهێنانی کەرەستەی درەمانی خۆیان تا ٤٠% زیاتر بکەن.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا ٨٠ وڵاتی جیهان لەگەڵ قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەوڕوون.