نوچە
ئەمڕۆ پێشنیارەیاسای بهرهنگاربوونهوهى به قاچاغبردنی نهوت و لێدهرهێنراوهكان له ههرێمی كوردستان-عێراق، لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٤-٣-٢٠٢٠)، پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەی ئاسایی دووەمی خولی بەهارەی ساڵی دووەمت خولی پێنجەمی خۆی، ساز کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار، پێشنیازەیاسای بهرهنگاربوونهوهى بهقاچاغبردنی نهوت و لێدهرهێنراوهكان له ههرێمی كوردستان-عێراق، پەسەند کرا.
ئەو پێشنیازەیاسایە لە ١٤ ماددە پێکھاتووە و دوای پەسەندکرانیشی، پێشنیازەیاسا پەسەندکراوەکە رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرێ، بۆ ئەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەماوەی ١٥ رۆژدا، پەسەندی بکات.
بەپێی ماددەکانی ئەو یاسایە، ھەر کەسێک بۆری نەوتی ھەرێمی کوردستان کون بکات یان بیتەقێنێتەوە بە یاسای تیرۆر مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و گواستنەوەی نەوتیش بە تانکەر دوور لە رێنماییەکان و چاودێریی حکومەت، بە قاچاغ هەژمار دەکرێت.
ھەر بەپێ ئەو یاسایە، ھەر کەسێک ھەواڵی بە قاچاغ بردنی نەوت یان کونکردنی بۆرییە نەوتییەکان بە دەزگا ئەمنییەکان بدات، ئەوا خەڵاتی ماددی دەکرێت.