نوچە
یەکێک لەو کەسانەی کە لە شاری سلێمانیدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید -19) ببوو، گیانی لەدەستدا.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه ٤-٣-٢٠٢٠)، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونى كه‌سێكى دیكه‌ى له سلێمانى به ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند، دواتر له ڕاگه‌یاندراوێكى دیكه‌دا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه دا، ئه‌و كه‌سه گیانى له‌ده‌ستدا و ته‌مه‌نى ٦٣ ساڵ بووه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، ئەو کەسە مامۆستایەکی ئایینییە، پێشتر وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی دابوو، کە پاش نەخۆشکەوتنی و سەردانیکردنی بۆ لای پزیشک، گومانی تووشبوونی بە ڤایرۆسەکە لێکراوە و دوای پشکنین، دەرکەوتووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
