نوچە-الجزیرە
ئەمریکا بڕیاریدا ژمارەیەک لە میدیاکارانی چینی، لە سەر خاکی خۆی دەربکات.
ئەمریکا لەم بارەوە ڕایگەیاندووە، پلانێکی ئامادە کردووە، کە بەو پێیە ژمارەیەک لە میدیاکارانی چینی لە سەر خاکی خۆی دەربکات.
ئەم بڕیارەی ئەمریکا دەگەڕێتەوە بۆ سەرکوتی ئازادییەکان لەلایەن چینەوە و بەردەوام بوونی لە دەستبەسەرکردنی میدیاکاران و سنووردارکردنی چالاکیەکانیان.
واشنتۆن دەڵێت، چین، کە ئەم سیاسەتەی گرتۆتە بەردەم، رێگە بە میدیاکارانی نادرێت ئازادانە لە سەر خاکی ئەمریکا چالاکییان هەبێت.
ئەمریکا داوای لە چین کردووە، ژمارەی کارمەندان و میدیاکارانی خۆی تا ٤٠% کەم بکاتەوە. چین ئەم هەڵوێستەی ئەمریکای ئیدانە کردووە.