نوچە
لە هەڵەبجە لەناو بازاڕ تەقە لە کچێک دەکرێت و پۆلیس-یش هوكاری تەقەکردن لەکچێک لەبازاڕی هەڵەبجە دەخاتەڕوو.
ڕائد بەرزان عوسمان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند: کاتژمێر ٤-ی ئێوارەی رۆژی سێشەممە ٣-٣-٢٠٢٠، لەناوبازاڕی هەڵەبجە لەبەردەم قەیسەری ئاڵتون بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، تومەتبارێک بەناوی (ه. ع. ا) تەمەن ٥٣ ساڵ، کە پیشەی خانەنشینە و دانیشتوی هەڵەبجەیە لە گەڕەکی سەرا؛ تەقە لەکچیکی تەمەن ٢٧ ساڵ دانیشتوی هەڵەبجە گەڕەکی گوران سیتی دەکات و بەچوار فیشەک برینداری دەکات، لەبەر سەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کراوە.
دەشڵێت: پاش روداوەکە تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پولیسی هەڵەبجە دەکات و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە رێکخراوە، تومەتبارەکە بەپێی ماددەی یاسای ٤٠٥-ی یاسای سزاکان بەندکراوە.