نوچە-ڕۆیتەرز
بەرپرسانی تەندروستی چین دەڵێن، لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دابەزیوە.
وەزارەتی تەندروستی چین، ئەمڕۆ (چوارشەممە ٤-ی مارس) دوایین ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی دۆخی تووشبوان بە کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاو کردەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ژمارەی قوربانیان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٨ کەس بووە و ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆناش دابەزیوە.
بە گوێڕەی ڕاپۆرتەکە، چین توانیویەتی رێگە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت.
لە کاتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین، تاکوو ئێستا ٢٩٨١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆناش لەم وڵاتە، ٨٠١٥١ کەسە.