توشبوویەکی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم راگەیێندرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حاڵەتێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تووشبووەکە تەمەنی ٧٠ ساڵە و وتار خوێنە، لە ئێستادا ژمارەی تووشبوان لە سلێمانی بۆ شەش کەس بەرزبووەوە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

لە درێژەی ڕێکارەکانی پشکنین بۆ گومانلێکراوان، کەسێکی تر لە هەرێمی کوردستان لە پشکنین دەرچوو هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە، دانیشتووی شاری سلێمانی دوای نەخۆش کەوتنی و سەردانی پزیشک گومانی لێکرا.
ئێستا لە هەرێمی کوردستان شەش نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 هەیە و لەژێر چاودێری پزیشکی دانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com