ئامارێکی دڵخۆشکەر لەبارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا

0

نوچە: ئاژانسەکان

دوای ئەوەی مەترسی بە خێرایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جیهانی تەنی، بەڵام هاوکات هەواڵی دڵخۆشکەریش لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاودەبێتەوە، بەپێی دوایین ئامار زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لە هەموو جیهان ٩٣ هەزار و ١٨٥ کەس لەسەر ئاستی جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لە ژمارەیە تەنیا سێ هەزار و ١٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٥٠ هەزار و ٦٩٠ کەس لە ڤایرۆسەکە رزگاریان بووە.

لە هەرێمی کوردستان تەنیا پێنج کەس لە پارێزگای سلێمانی تووشی ڤایرۆسەکە بوون، وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، تەندروستییان زۆر باشە، ئێستا چارەسەر وەرناگرن و بەتەنها لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

ژمارەی ئەو کەسانەی لە کۆرۆنا رزگاریان بووە:

  • چین ٤٩ هەزار و ٨٨٩ کەس
  • ئێران ٤٣٥ کەس
  • ئیتاڵیا ١٦٠ کەس
  • سەنگاپوور ٧٨ کەس
  • ژاپۆن ٤٣ کەس
  • کۆریای باشوور ٤١ کەس
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com