هۆکارەکانی شکستی عەلاوی لە پێکهێنانی حکومەت دەخرێتەڕوو

0

شلێر سەعید: هەولێر 

جێگری پێشوی سەرۆكی دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت، شكستهێنانی حكومەتەكەی عەلاوی بۆ چەند هۆكار دەگەڕێتەوە. دەشڵێت ”یەكەم كەسە پێش پێكهێنانی حكومەت دەستلەكار بکێشتەوە”.

محمد تۆفیق عەلاوی، لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق راسپێردرا بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵام لەدوایین مۆڵەتی دیاریکراو لە درەنگانی شەوی ١\٢-ی ئازاری ٢٠٢٠) دەستلەكاركێشانەوەی راگەیاند.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، دادوەر مونیر حەداد، جێگری پێشوی سەرۆكی دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق، سەبارەت بە شكست پێكهێنانی حكومەتەكەی علاوی ڕایگەیاند: كاری سیاسی لە عێراق  لە دوای رووخانی سەدام حوسێن لە ٢٠٠٣-وە تا ئێستا لەسەر توافقی سیاسی وەستاوە و عەلاوی بە پاڵپشتی هەندێك لایەنی شیعە هەوڵیاندا لە ڕێگەی ئەوەوە كەسایەتیەك دروست بكەن و ئەوەش هیچ لۆژیكی نییە لەكاری سیاسی دا.

دادوەر مونیر حەداد گوتیشی، ئەو مەترسییەی ڕوبەڕووی دروستبوونی ئەوحكومەتە بۆیەوە هێزە سیاسییەكان هەستیان بە مەترسی گەورە كرد، كە ئەو حكومەتە وەك پێویست نەبێت لە داهاتوودا، بەتایبەت بۆ كورد و سوننە. 

حەداد  ئاماژەی بەوەشكرد، كە عەلاوی بە پاڵپشتی ئەو هێزانەی بەربژێریان كردبوو  هەرچەندە خۆی وا بانگەشەی دەكرد كە سەربەخۆیە، هەوڵی دا ئەو لۆژیك و بیرو بۆچونە دوورخاتەوە، بەڵام لەوەش شكستیهێنا.

حەداد ئاشكراشی كرد، كە عەلاوی كێشەی سیاسی هەیە لەگەڵ چەند هێزێك لەناو ماڵی شیعە، وەك لەگەڵ مالیكی، كە پیاوێكی بەهێز و ناسراوە لە ناوخۆ و لە دەروەش؛ حەیدە عەبادیش زۆر پاڵپشتی نەبوو و زۆر كەسی دیكەش هەبوون لەناو رەوتی بینا ڕازی نەبوون بەم حكومەتە وەك قیس خزعەلی و چەندانی دیكە، هەموو ئەو هۆكارانە  بوونە هۆی شكستهێنانی پێكهێنانی حكومەتەكەی عەلاوی.

 جێگری پێشووی سەرۆكی دادگای باڵای تاوانەكان لە عێراق دەشڵێت، هەموو كەسێك حەز دەكات ببێتە سەرۆك وەزیران، بەڵام عەلاوی بەو شێوە نییە، دەسەڵات كەسی بەهێزی دەوێت، عەلاوی یەكەم كێشەی توش بێت دەستلەكاردەكێشێتەوە و بەڕاستی واشی كرد. من لای خۆم تۆماری دەكەم، کە یەكەم كەسایەتییە لە عێراق، لە پێش پێكهێنانی حكومەت دەستلەكار بكێشێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com