نوچە: ئاژانسەکان
ژمارەی ئەو پەرلەمانتارانەی ئێران، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە ٢٣ پەرلەمانتار.
بەپێی ئاژانسەکان، ئەمڕۆ (سێشەممە ٣-٣-٢٠٢٠) عەبدولڕەزا میسری، پەرلەمانتاری ئێران رایگەیاندووە، پزیشکەکان تووشبوونی ئەو ٢٣ پەرلەمانتارەیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەلماندووە.
عەبدولڕەزا میسری، داوای لە پەرلەمانتارانی دیکەی وڵاتەکەی کردووە، ئەم ماوەیە لەگەڵ خەڵک کۆنەبنەوە، تاوەکو تووشی ئەو ڤایرۆسە نەبن.
ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە ئێران، بەپێی دوایین ئامار، گەیشتووەتە دوو هەزار و ٣٣٦ کەس، کە ٧٧ کەسیان بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و لەنێو مردووەکانیش، چەندین بەرپرس و پەرلەمانتار هەن.