عەبادی دەگەڕێتەوە

0

نوچە-المعلومە

حنین القدو، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق، زانیاری لە بارەی کۆبوونەوەی شەوی ڕابردووی بەرهەم ساڵح و لایەنە سیاسیەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە.

بە گوتەی القدو، لە دانیشتنی شەوی ڕابردووی بەرهەم ساڵح و سەرانی سیاسی عێراقی، ناوی چوار کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا، کە بریتین بوو لە از مصطفی الکاظمی، محمد شیاع السودانی، علی الشکریو حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق.

بە گوێڕەی لێدوانی ئەم ئەندامەی هاوپەیمانی فەتح، عەبادی گرنگترین کەسایەتی بوو، کە لایەنەکان زۆرترین گفتوگۆیان لەبارەوە کرد.

بەرهەم ساڵح، لەگەڵ هەریەکە لە عەلاور حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حێکمە، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بە جیا کۆبۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com