پارتی: دژی بڕیاری تاکلایەنەی ناوەندین

0

نوچە-بغداد الیوم

ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، وەکوو پارتی سەرجەم پەیوەندیەکانیان لەگەڵ لایەنە سوننەکان دەپارێزن، بە تایبەت ئەو پەیوەندیانەی، کە لە قۆناغە هەستیارەکان چارەنووسسازن.

ڕێبین سەلام، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دێموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی بغداد الیوم -ی گووت، کە پارتی لە هاوپەیمانێتی لەگەڵ سوننەکان بەردەوامە و ئەم پەیوەندییانەش ژێربەژێر و داخراون.

ئەم ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی جەختیش دەکاتەوە، کە ئاراستەی ئەم جۆرە هاوڵبەندیانە ڕێگرتنە لە بڕیاری تەکلایەنە لە ئاستی عێراقدا و لە پرسە هەستیارەکان کاری پێدەکرێت.

ڕیبین سەلام دەشڵێت، هیچ کاتیش پیلانمان لە دژی ناوەند یان لایەنەکانی دیکەی عێراقی نەگێڕاوە و تەنها دەمانهەوێ ڕێگە لە سەرەڕۆیی و بڕیاری تاکلایەنە بگرین لە عێراق.

ڕبین سەلام، ئاماژەی بە هەوڵی لایەنە عێراقییەکان بۆ سەپاندنی محەممەد تۆفیق عەلاوی کردووە و دەڵێت ”ئیرادەیەک هەبوو، کە دەیانهەویست عەلاوی بهێێنە دەسەڵاتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com