مورادی
پەرلەمانتارێکی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەم وەرزەی یاسادانانی پەرلەماندا زیاتر گرنگی بە پرۆژەکانی حکومەت و ئەو پرۆژانە دەدرێن، کە لە بەرژەوەندی گشتیدا بن.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە سبەینێ (چوارشەممە ٤-٣-٢٠٢٠) پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە.
لەلێدوانێکی تایبەت بە نوچە، چیا حەمید شەریف، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ئەولەویەتی کاری پەرلەمان لەوەرزی نوێ یاسادانان راگەیاند: پەرلەمان لە وەرزکانی پێشووی یاساداناندا گرنگی بەو یاسایانە دەدا، کە زیاتر پەیوەست بوون بە یاسا و رێکارە یاساییەکان، بەڵام ئەم وەرزە گۆڕانکاری دەکرێت و گرنگی بەو پرۆژە یاسایانە دەدات لە بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و خزمەتگوزاری بن، بە تایبەت گرنگی بو پرۆژەکانی حکومەت دەدات.
چیا حەمید دەڵێت “فراکسیۆنەکەیان (فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان) ژمارەیەک پرۆژە ئامادە دەکات، کە لە بەرژەوندیی گشتیدا بن بۆ ئەم مەبەستەش بۆردێکی دروست کردووە، کە کام پرۆژانە لە بەرژوەندیی گشتی بن، ئەوانە دەخرێنە ئەولەویەتی بەرنامەی کاری ئەم وەرزەی پەرلەمانەوە”.