شلێی سەعید: هەولیر
قایمقامی ڕانیە رایدەگەیەنێت، دەزگای ئاسایش و خەڵك هاوكارمانن و ئاگادارمان دەكەنەوە، بۆ دەستیشانكردنی ئەوكەسانەی لە ئیران گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان بە ڕێگەی نایاسایی.
لە لێدوانێكی تایبەتدا حوسێن مەحمود، قائیمقامی قەزای رانیە، سەبارەت بە ئامادەكاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بە نوچە-ی ڕاگەیاند: تەندروستی رانیە ئامادەكاری تەواوی كردووە، لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراوی توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات دوو شوێنمان تایبەت كردووە بەو كەسانەی لە دەرەوە گەڕاونەتەوە، كەرەنتینە كراون. شوێنەكانیش لە رانیە و قەڵادزێیە و تەنها لە رانیە ٥٠ كەس كەرەنتینە كراو لە قەڵادزیش بەهەمان شێوە ژمارەیەك كەرەنتینە كراون و دوو نەخۆشخانەش تایبەت كراوە بەم حاڵەتانە.
سەبارەت بەوانەی بە قاچاغ دەگەڕێنەوە قائیمقامی ڕانیە گوتی ”دەزگای ئاسایش و خەڵك هاوكارمانن و ئاگادارمان دەكەنەوە، بۆ دەستیشانكردنی ئەو كەسانەی لە ئیران گەڕاونەتەوە هەرێمی كوردستان بە ڕێگەی نایاسایی. گوتشی ”پێویستە خۆشیان هاوكاربن، تا ئێمە لیژنەی پزیشكی بنێرین و بیان خەینە ژێرچاودێری پزیشكی”.