نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌كى بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌دات، بۆ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێك كاره‌كانى ڕاده‌گرێت.
ئەوەش دوای ئەوە دەێت، کە وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، تا ئێستا پێنج حاڵه‌تى تووشبوو به ڤایرۆسى كۆرۆنا، له سلێمانى تۆمار كراون.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه ٣-٣-٢٠٢٠)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاگاداری سه‌رجه‌م شۆفێران و هاوڵاتیان كراوه‌ته‌وه، كه به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له ڤایرۆسى كۆرۆنا و به‌هۆى سه‌لامه‌تی هه‌موان، له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤-٣-٢٠٢٠-ه‌وه تاوه‌كوو ڕۆژى ١٥-٣-٢٠٢٠، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی نه‌كه‌ن بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان”.