وەزارەتی تەندروستی داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات

0

شلێر سەعید: هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، داوای هاوکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.

لە لێدوانێكی تایبەت، محمد قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ کونسڵگەری و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان، بە نوچەی ڕاگەیاند: بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە ٣-٣-٢٠٢٠)  وەزارەتی تەندروستی وێڕای خستنە ڕووی ڕەوشی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم نەخۆشییە، داواکاری و بانگەوازی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتان و ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، بۆ هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە و دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان.

محمد قادر گوتیشی، ئامانجمان هاوكاری كرد و پڕكردنەوەی ئەو پێداویستیە پزیشكانەیە بۆ هەرێمی كوردستان و وەك هەرێمی كوردستان ئامادەكاری باشی كردوە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە ئێستا دا ژمارەی قەرەوێڵەكانمان زیاد كرد بۆ ٢٤٠ قەرەوێڵە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com