فڕۆکەیەکی شەڕکەری دیکە تێکشكا

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزارەتی بەرگری تورکیا، ئەمڕۆ(سێشەممە ٣-ی مارس) ڕایگەیاند، سوپای ئەم وڵاتە فڕۆکەیەکی شەڕکەری سوریای تێکشكاندووە.

هەواڵی تێکشكاندنی ئەم فڕۆکە شەڕکەرە، لە لایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەمە سێهەمەین فڕۆکەی شەڕکەری سوریایە، کە لە لایەن هێزی ئاسمانی تورکیا تێکدەشکێندڕێ.

ئەم فڕۆکەیە، لە هەرێمی ئاسمانی ئیدلیبی سوریا، کراوەتە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com