عێراق: جیا لە کۆرۆنا هێرشی کوللە-ش دەستیپێکرد

0

نوچە

وزارەتی کشتوکاڵ و ئاودێریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەلێت، کە وەزارەتەکەی لێژنەیەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی کوللە (کلۆ)ی بیابانی دروست دەکات.

لە سەرەتای مانگی ٢ـی ٢٠٢٠، حکومەتی سۆماڵ بەهۆی هێرشی کوللە-وە باری لەناکاوی راگەیاند و ئەو زیندەوەرە زیانێکی گەورەی بەو وڵاتە گەیاند.
جێگەی ئاماژەیە کوللە، زیانێکی گەورە بە بەروبوومی کشتوکاڵی و رەز و باخچەکان دەگەیەنێت و هەمووی لەناو دەبات.

حەمید نایف، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی چاودێریی بڵاوبوونەوەی کوللە لەسەر سنووری وڵاتانی دراوسێ، دەکات.

حەمید نایف دەشڵێت، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لێژنەیەکی وەک ژووری ئۆپەراسیۆنەکان بۆ پاراستنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و بەرەنگاربوونەوەی هێرشی کوللە، دروست کردووە.

هەر بۆ رووبەڕووبوونەوەین هێرشی کوللە، لێژنەیەکی لاوەکی لە هەموو پارێزگاکان بە سەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و ئەندامێتیی بەشەکانی پاراستنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەرگریی شارستانی و کۆمەلە جووتیارییەکان، دروست دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com