نەتانیاهۆ سەرکەوتنی راگەیاند

0

نوچە: ئاژانسەکان

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل، سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنی پەرلەمان (کنێست)ی وڵاتەکەی راگەیاند.

ئەوە لە کاتێکدایە، کە رۆژی سیشەممە ١٧-٩-٢٠١٩، هەڵبژاردنی کنێست ئەنجام درا و لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە، پارتی لیکۆد بە سەرۆکایەتیی بنیامین نەتانیاهۆ ٣٢ کورسیی کنێستی بەدەستهێنا و پارتی شین و سپیش بە سەرۆکایەتیی بینی گانتس ٣٣ کورسی بە دەست هێنا. بەڵام نەتانیاهۆ و دواتریش گانتس نەیانتوانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەیان پێک بهێنن، بۆیە بڕیاری ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی دووبارە لە رۆژی ٢-٣-٢٠٢٠ درا.

رۆژی دووشەممە ٢-٣-٢٠٢٠، هەڵبژاردنی کنێست-ی ئیسرائیلی ئەنجام درا و تێیدا هەردوو پارتی (لیکۆد) و (شین و سپی)، کابەریی بەدەستهێنانی زۆرینەی کورسییەکانیان کرد.

دوای تەواوبوونی پرۆسەی دەنگدان و دەرچوونی ئەنجامە بەراییەکان، بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و سەرۆکی لیکۆد سەرکەوتنی خۆی و حزبەکەی لە هەڵبژاردنەکە راگەیاندووە.

کنێست (پەرلەمان)ی ئیسرائیل لە ١٢٠ ئەندام پێک دێت و کام لایەن زۆرینەی کورسییەکان بە دەست بهێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دیاری دەکات، بەڵام پێویستە رەزامەندیی ٦١ پەرلەمانتار، بەدەست بهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com