نوچە
تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بەرز دەبێتەوە و بە هەرێمی کوردستان و کەرکوکەوە، گەیشتە 27 کەس.
وەزارەتی تەندروستی عێراق درەنگانی شەوی دووشەممە ٢-٣-٢٠٢٠ رایگەیاند: ١٣ کەس لە بەغدا، دوو کەس لە نەجەف، دوو کەسیش لە میسان و بابل، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
هەروەها لە کەرکوک پێنج کەس و لە سلێمانیش پێنج کەس تووشی هەمان ڤایرۆس بوون، بەڵام تەندروستییان جێگیرە و بەرەو باشبوون دەچێت.
هەموو تووشبووەکانی کۆرۆنا لە عێراق و کوردستان لە ئێران گەڕاونەتەوە و دوای پشکنین دەرکەوتووە لەو وڵاتەوە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
هەر شەوی رابردوو د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کە کەسێکی دیکە لە سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو کە لە هەمان ئەو خێزانەی دوێنێیە و لە ئێران گەڕاونەتەوە.
وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد، کە ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گەیشتە پێنج کەس و باری تەندروستی تووشبووانی ئەو ڤایرۆسەش جێگیرە.
بەرزنجی ئەوەشی خستە روو، کە كونسوڵخانهی چین له ههرێمی كوردستان بهڵێنی داوه ٢٠٠ ههزار ماسكی خۆپارێزی پێشكهش به وهزارهتی تهندروستی بكات. جەختیشی کردەوە، کە هاوڵاتیان پێویسته له شوێنه گشتییهكان و له كاتی نزیكی لهگهڵ خهڵكدا، رێنمایی تایبهت به خۆپارێزی بهكار بهێنن.