رێگری لە هەوڵی تێکەڵکردنی خێزانە داعشییەکان دەکرێ

0

ئەسعەد مورادی

سەرۆکی لیژنەی ناچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمان رایدەگەیەنێت، وەک لیژنەی پەرلەمان، هەڵوێستی خۆمان پێ راگەیاندن، کە نابێت جارێ خانەوادەی داعشییەکان تێکەڵ بە خەڵکی ناوچەکە بکرێن.

هەوڵ هەیە خانەوادەی چەکدارانی داعش، کە لە چەند کەمپێ دەژین تێکەڵ بە خەڵکی ناوچە کێشەلەسەرەکان بەتایبەت لە کەرکوک و دەورووبەری بکرێت. کە ئەمەش مەترسییەکان چەند بارە دەکاتەوە لەسەر خەڵکی ناوچەکە.

لە لێدوانێی تایبەت بە نوچە، جوان یونس رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێی کوردستان، لەبارەی نیشتەجێکردنی خانەوادەی داعشەکان لەو دەوروبەری کەرکوک رایگەیاند: هەوڵێکی لەوشێوە هەبوو، کە خانەوادەی داعشییەکان لە کەمپەکان بهێنرێتە دەرەوە و لە ناوچە کوردستانییەکان بەتایبەتی لە کەرکوک نیشتەجێیان بکەن، بەڵام وەک لیژنەی پەرلەمان کە لەگەڵیان لەسەر خەت بووین، هەڵوێستی خۆمان پێ راگەیاندن، کە نابێت جارێ ئەوانە تێکەڵیان بکەن چونکە مەترسی لەسەر خەڵکی ئەو ناوچەیە دروست دەبێت.

جوان رۆژبەیانی دەشڵێت، ئەوان بەنیاز بوون بۆ نیشتەجێبوونیشیان کارتیان بۆ دروست بکەن، ئێمەش داوامانکرد ئەو بابەتە وەک خۆی بمێنێتەوە و جارێ دەستی بۆ نەبردرێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا هەرێم توانای ئەوەی هەیە رێگری لەو پلانە بکات، رۆژبەیانی گوتی ”لە ئێستا دا لەگەڵ راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک هیچ جۆرە لێکتێگەیشتنێی لەگەڵ ناکرێت و هەرچی دەکات دژی خەڵکی ئەو ناوچانە دەیکات”.

سەرکی لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ئاماژەی بەوەدا، کە لایەنە سیاسییەکان لەسەر خەتن و وەک لیژنەی تایبەتمەندی پەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەکە بووین، لە رەوشی ناوچەکوردستانییەکان، کە دەبێت رەوشی ئەو ناوچەیە ئاسایی بکرێتەوە وەک چارەسەرێک و پارێزگارێکی کوردیش بۆ کەرکوک دابنرێت، ئەو کات ەو بڕوایەم دەتوانرێ کێشەکان چارەسەر بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com