نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کردنەوەی فەرمانگەی دیوانی چاودێری دارایی لە پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە، خەرجی و داهاتی ئەو پارێزگایانە شەفافتر دەکات.
بڕیارە حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانگەی دیوانی چاودێری دارایی، لە پارێزگاکانی دهۆک و هەڵەبجە، بکاتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، سەرۆک ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی کردنەوەی فەرمانگەی چاودێری دارایی هەڵەبجەو دهۆک، ڕایگەیاند”کردنەوەی ئەم دوو فەرمانگەیە لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، فەرمانەکەیان بۆ دەرچووە و دەستبەکار نەبوون، بەڵام لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ کردنەوەیان دەکرێت، هەرکاتێک ئامادەکارییەکان تەواوبوون دەستبەکار دەبن”.
سەبارەت بە ڕۆڵی ئەم فەرمانگانە سەرکۆ ئازاد، گوتی”دوای دەستبەکاربوونی ئەم فەرمانگانە، هەرچی بودجە و داهاتی ئەم پارێزگایانەیە دەچێتە ژێر چاودێرییەکی وردترەوە، ئەمەش وادەکات کە شەفافتر مامەڵە لەگەڵ داهات و خەرجی ئەم پارێزگایانەدا بکرێت، بۆ هاوڵاتیانیش ڕونتر دەێت ئەو بودجە و داهاتەی دێتە ناو پارێزگاکەوە، چۆنە و بەچ شێوەیەک خەرج دەکرێت”