نوچە-ئاڕتی
لە واشنتۆن، بە هۆکاری بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخی لەناکاویان ڕاگەیاند.
فەرمانداری ئەیالەتی واشنتۆن دەڵێت: ئەم بڕیارە وەک ڕێکارێک بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنایە.
واشنتۆن یەکەمین ئەیالەتی ئەمریکایە، کە تیایدا دۆخی نائاسایی ڕآگەیێندراوە و ئەمەش دوای ئەوە دێ کە هاووڵاتیەک بە هۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە دەستدا.
بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تاکوئێستا ٦٩ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەیالەتەکانی ئەمریکا تۆمار کراوە.