نوچەنێت
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، له پارێزگای هەولێر هەزار و ٩٥ کەس، خراونەتە ژێر چاودێری تەندروستییەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٢-٣-٢٠٢٠، دکتۆر دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: لە سنوری پارێزگای هەولێر ١٢ شوێن هەن بۆ چاودێریکردنی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە، پڕۆسه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و بڕیار و رێنماییه‌كان وه‌ك خۆی جێبه‌جێ دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر دەڵێت: له سنوری پارێزگای هه‌ولێر، هەزار و ٩٥کەس کەرەنتین کراون، سەرجەمیان ئەو کەسانەن کە لە دەرەوەی وڵات گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ماوه‌ی١٤ رۆژ لە ژێر چاودێریدا ده‌مێننه‌وه، به‌شێك له‌و هاوڵاتیانه رۆژی پێنج شه‌ممه ماوه‌كه‌یان ته‌واو ده‌بێت.