وەزارەتی دارایی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان، لە راگەیێندراێكدا دەڵێت: دوای ھەوڵی زۆری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و تیمی كورد لە بەغدا و وەزیری دارایی، توانرا كێشەی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢-٣-٢٠٢٠، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە” موچەخۆرانی ھەرێمی كوردستان ئاگادار دەكەینەوە، ھەموو ھەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانە چارەسەر بكەین بۆ مانگەكانی داھاتوو”.

وەزارەتی دارایی هەروەها رایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی كە رۆژی پێنجشەممە ٥-٣-٢٠٢٠، لەگەڵ رۆژی شەممە ٧-٣-٢٠٢٠ پشووی فەرمییە، بەڵام بانكە پەیوەندیدارەكان بۆ دابەشكردنی موچە دەوام دەكەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com