روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمەوە

0

نوچەنێت

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند: بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

لە ماوەی رابردوودا، لە ٢٠-٢٢ی هەموو مانگێک بڕێک پارە لە لایەن بەغداوە بۆ موچەی فەرامنبەرانی هەرێم دەنێردرا، بەڵام ئەم مانگە بەهۆی ئەم دواکەوتنە بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی ٤٠ رۆژو موچەیان وەرنەگرتووە.

دەقی روونكردنەوەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

بەداخەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەھۆی چەند هۆكارێك، ناردنی موچەی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە دواکەوتبوو.

بە هەوڵی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارەکە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم لە بانکی ناوەندی عێراق و ھەر ئەمڕۆ دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

جوتیار عادل

گوتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان

2/3/2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com