نوچە-المرصد السوری
ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند: سوپای بەشار ئەسەد شارێکی ستراتیژی کۆنتڕۆڵ کردۆتەوە.
ئەم رێکخراوە بە ئاماژەدان بە بەرەدوام بوونی شەڕ لە بەرەکانی ئیدلیب، لە نێوان گروپەچەکدارەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی بەشار ئەسەد، ڕایگەیاند: سەرئەنجام سوپای ئەسەد بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی سوریا توانی شاری سراقب کۆنتڕۆڵ بکاتەوە.
بە گوێڕەی ڕوانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، سوپای بەشار ئەسەد لە هەوڵی پاکسازیکردنی شارەکەدایە لە بوونی چەکدارانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا.