پەرلەمانتارێک: مەرجەکانی کورد وەک خۆیان دەمێنننەوە

0

ئەسعەد مورادی

پەرلەمانتارێک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ کاندیدی داهاتووی پۆستی سەرۆکوەزیران کورد ھەمان ئەو مەرجانەی هەیە، کە بۆ عەللاوی هەیبوو.

دوایین مۆڵەت بۆ پێکهێنانی کابینەکەی عەلاوی رۆژی یەکشەممە ١-٣-٢٠٢٠، بوو، کە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ بە کابینەکەی بدات، بەڵام بەهۆی پەراوێزخستنی کورد و سوننە، فراکسیۆنە کوردستانییەکان و هاوپەیمانی هێزە عێراقییەکان بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد و شکستی هێنا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. مەیادە نەجاڕ، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەورانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق راگەیاند: لە دوای سەرنەکەوتنی عەلاوی لە پێکھێنانی کابینەکەی، بەپێی دەستوور دەبێ سەرکۆمار لەماوەی ١٥ رۆژدا کەسێکی دیکە رابسپێرێ بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.

مەیادە نەجاڕ دەشڵێت، تا ئێستا ناوی هیچ کەسێک بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق باس نەکراوە.

لە بارەی مەرجی کورد بۆ سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی نوێ، نەجاڕ گوتی ”کورد ھەمان ئەو مەرجانەی هەیە، کە بۆ عەللاوی هەیبوو، کە هەموویان خۆیان لە پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دەبیننەوە”.

بەپێی دەستووری عێراق، دەبوایە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو لە ماوەی ٣٠ رۆژدا کابینەکەی پێکبهێنێت و بیخاتە بەردەم پەرلەمان، بەڵام عەللاوی نەیتوانی کابینەکەی پێک بهێنێت و درەنگانی شەوی یەکشەممە ١\٢-٣-٢٠٢٠، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و داوای لێبووردنی لە سەرۆک کۆمار کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com