بەرپرسێکی باڵای ئێران بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

0

نوچە: هەواڵنێری تەسنیم

ئەمڕۆ ئەندامێکی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

ئاماری قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران رۆژ دوای رۆژ لە زیادبووندایە و بەپێی دوایین ئامارەکان ٥٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧٨ کەسیش تووشی کۆرۆنا بوون.

محەممەد میرمحەممەدی، ئەندامی کۆڕی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی ئێران، بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆناوە چەند رۆژ لەمەوبەر لە نەخۆشخانەی مەسیح دانشوەری تاران، کە تایبەتکراوە بە کۆرۆنا خەوێندرابوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢-٣-٢٠٢٠ گیانی لەدەستدا.

میرمحەممەدی کە تەمەنی ٧٢ ساڵ بوو، سەرۆکی نووسینگەی عەلی خامنەیی بوو کاتێک سەرۆککۆماری ئێران بوو، هەروەها سەرۆکی نووسینگەی هاشمی رەفسەنجانی بوو لەکاتێکدا سەرۆککۆماری ئێران بوو، پێشتر نوێنەری قوم بووە و بۆ ماوەی ١٤ ساڵ ژمێریاری نووسینگەی رێبەری ئێران بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com