نوچە
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق داوای لێبوردنەکەی محەممەد تۆفیق عەللاوی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت پەسند دەکات و لە ماوەی ١٥ رۆژ کەسێکی دیکە رادەسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەی، کە بۆ عەللاوی دیاریکرابوو (رۆژی دووشەممە ٢-٣-٢٠٢٠) بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و گوتی “ههوڵمدا بهپێی توانا، ههموو رێگەیهك بگرمهبهر بۆ رزگاركردنی نیشتمان له ههنگاونان بهرهو نادیاری و بۆ چارهسهركردنی قهیرانه ههنووكهییهكان، بهڵام لهكاتی دانووستاندنهكاندا شۆك بووم به چهندین پرس و بابهت، كه هیچ پهیوهندییان به نیشتمان و بهرژهوهندییهكانی نهبووه”.
عەللاوی لە پەیامێکەیدا دەڵێت، ئەو بژاردەیەی لەبەردەستدابووە بژاردەیەکی ئاسان و ئاشکرا بووە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە لەگەڵ خەڵکی خۆڕاگری عێراق دا بووە و گوتیشی “هەندێک لایەنی سیاسیی جیدی نەبوون لەسەر بابەتی چاکسازیی و ئەو پەیمانانەی بە خەڵکی عێراقیان دابوو نەیان بردەسەر و بەربەستیان خستەبەردەم لەدایکبوونی حکومەتێکی سەربەخۆ”.
دوابەدوای گوتارکەی محەممەد عەللاوی، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بە ئاماژەدان بە گوتارەکەی محەممەد تۆفیق عەللاوی لەبارەی ئەوەی نەیتوانیوە لە ماوەی دەستووریی دیاریکراودا حکومەتەکەی پێکبهێنێت، پاڵپشت بە ماددەی ٧٦-ی دەستوور سەرۆککۆمار دەست بە راوێژەکانی دەکات بۆ دیاریکردنی بەربژێرێکی دیکە لە ماوەی ١٥ رۆژدا و لە چوارچێوەی بەرپرسیارێتی دەستووری و نیشتمانیدا.
سەرۆککۆماری عێراق سوپاسی محەممەد تۆفیق عەللاوی دەکات، لەسەر هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی حکومەت و هەڵوێستی لە پێشکێشکردنی داوای لێبوردن لە راسپاردنی.
هاوکات سەرۆککۆمار داوا لە هێزەکانی پەرلەمان دەکات، کاری جددی بکەن بۆئەوەی بگەنە رێککەوتنی نیشتمانی لەبارەی سەرۆکوەزیرانی جێگرەوە و پەسندکراو لەڕووی نیشتمانی و جەماوەرییە لە ماوەی دەستووریدا، حکومەتێک پێکبهێنێت، کە بتوانێت ئەرکەکانی رایی بکات لەژێر رۆشنایی ئەو رووداوانەی، کە عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە.
سەرۆککۆمار جەخت لەوە دەکاتەوە، دۆخی ئێستا سەختە و پێویستی بە هەڵوەستەیەکی نیشتمانیی بەرپرسیارانە هەیە لەلایەن هەمووانەوە، کەسێک راسپێردرێت کە جێگەی رەزامەندی بێت لەسەر ئاستی جەماوەری یاخود پەرلەمانی بۆئەوەی حکومەتێکی کاتی پێکبهێنێت کە پابەندبێت بە ئەرکەکانی بەرامبەر هاووڵاتییان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.