نەوزاد عەلی-سلێمانی
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: تائێستا هیچ بڕیارێکی فەرمیمان لەبارەی ڕاوەستانی جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ تورکیا بۆ نەهاتووە.
بەهۆکارى ڤایرۆسى کۆرۆناوە، لە ئاگادارى نامەیەکدا کە لەلایەن هێڵى ئاسمانى تورکێش ئێرلاینەوە گشتاندنى بۆ کراوە، تورکیا گەشتەکانیان تا ٩ -٢٠٢٠ ڕاگرتووە، دوای ئەم هەواڵەش دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، کە گوایە تورکیا جموجۆڵی بازرگانیشی لەگەڵ هەرێم ڕاگرتووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، نەوزاد ئەدهەم، بەڕیوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، سەبارەت بە دەنگۆی ڕاگرتنی جموجۆڵی بازرگانی تورکیا لەگەڵ هەرێم، ڕایگەیاند”هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردەوامن لەگەڵ تورکیا بۆئەوەی جموجۆڵی بازرگانی لە نێوان هەرێم و تورکیا ڕانەوەستێت، بەڵام ڕێکارە تەندرووستییەکان چڕتر دەکرێنەوە لە پێناو خۆپارێزی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، گوتیشی”تائێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمیمان بۆ نەهاتووە، کە باس لەوەبکات، جموجۆڵە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا ڕابوەستێت، تەنها رێکارە تەندروستییەکان چڕترکراونەتەوە لە خاڵە سنوورییەکان”.