نوچەنێت
دواکەوتنی بڕە پارەی دیاریکراوی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە، دەنگۆی زۆری دروستکرد. بەشێک لە بەرپرسانی کورد لە بەغدا گوتیان: کێشەکە سیاسی نییە و بەشێکیان بە پێچەوانەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١-٣-٢٠٢٠، بەپێی هەواڵەکان، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە واژۆی لەسەرکراوە و رەوانە دەکرێت.
پێشتر لە ٢٠-٢٢هەر مانگێک بڕەپارەی دیاریکراوی موچەی فەرمانبەران لە بەغداوە، دەگەیشتە هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم مانگە تاوەکو ئێستا بەشە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە وەزارەتی دارایی.
پێشتر بەرپرسانی کورد لە بەغدا، جەختیان دەکردەوە کە موچەی فەرمانبەران تێکەڵی بابەتی سیاسی ناکرێت و گەرەنتیکراوە.