نوچە-سکای نیوز
سوپای سوریا، تێکشکانی دوو فڕۆکەی شەڕکەری خۆی لە لایەن هێزەکانی سەر بە تورکیاوە پشتڕاست کردەوە.
بە گوێڕەی سەرچاوەکانی نزیک لە سوپای سوریا، ئەم دوو فڕۆکە شەڕکەرە لە هەرێمی ئاسمانی ئیدلیب لە لایەن هێزەکانی ژێر پشتیوانی تورکیا تێکشکاون.
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە،١ی مارس کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی تێکشكانی فڕۆکەیەکی جەنگی لە جۆرەی سوخۆی لە لایەن تورکیاوە پشتڕاست کردبۆوە.
هەر ئەمڕۆ وەزیری بەرگری تورکیا، باسی لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار لە سوریا کرد و ڕایگەیاند: ئەم ئۆپەراسیۆنە بە خێرایی بەردەوامە.