نوچە-ارم نیوز
رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئەمڕۆ یەکشەممە،١ی مارس ڕایگەیاند: تەنها وڵاتێک کە تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار نەکراوە، وڵاتی یەمەنە.
نوسینگەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە تویتێکدا نوسیویەتی: مەترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەمەن لە کەمترین ئاستی خۆیدایە، چونکە تائێستا هیچ حاڵەتێکی گوماناوی تێدا تۆمار نەکراوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهان، ئامادەیی خۆی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەمەن دەربڕیوە.
پێشتر ژمارەیەک لە ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، هەواڵی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە یەمەن بڵاو کردبۆوە.