نوچە-ئاڕ تی
وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند: بە هیچ شێوەیەک نامانهەوێ لە گەڵ ڕوسیا بکەوینە شەڕەوە و جەختیش دەکاتەوە، لە ژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی بەهار لە هێرشەکانیان لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا بەردەوام دەبن.
خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت: ناوی ئۆپەراسیۆنی نوێمان لە سوریا قەڵغانی بەهارە و ئەم ئۆپەراسیۆنە دەوای ئەوە دەستی پێکرد کە لە ٢٧ی فێبریوەری، هێرشکرایە سەر هێزەکانمان لە ئیدلیب.
بە گوتەی ئاکار، ئامانج لەم ئۆپەرایسۆنە کۆتایی هێنانە بە سیاسەتی کوشتاری بە کۆمەڵی رژێمی سوریا و هەروەها ڕێگرتنە لە توندڕەوی و هاتنی نوێی شەپۆلی کۆچبەرانە.
وەزیری بەرگری تورکیا هەروەها دەڵێت: داوامان لە مۆسکۆ ئەوەیە کە پاشەکشە بە هێزەکانی سوریا بکات و ئەم وڵاتە ناچار بکات پابەندی ئەو سنورانە بێت، کە بە پێی ڕێککەوتنی سوچی دیاری کراون.